نه‌وا
یانه‌یه‌كى چینى هه‌وڵى گواستنه‌وه‌ى "گاریس به‌یڵ"ى وێڵزى و ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى ریاڵ مه‌دریدى ئیسپانى ده‌دات و بڕى 120 ملیۆن یورۆى پێشكه‌ش به یانه ئیسپانییه‌كه كردوه، له‌هه‌مانكاتدا یانه‌ی شاهانه ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌ردارى كیلۆر ناڤاسى گۆڵپارێز ببێت.
رۆژنامه‌ى دۆن باڵۆن بڵاویكردوه‌ته‌وه، یانه‌یه‌كى چینى گرێبه‌ستێكى به‌بڕى 120 ملیۆن یورۆ پێشكه‌ش به یانه‌ى ریاڵ مه‌درید كردووه بۆ ده‌ستبه‌ردابون له گاریس به‌یڵى 29 ساڵان و بڕى 30 ملیۆن یورۆشى وه‌ك موچه‌ى ساڵانه‌ى یاریزانه‌كه دیاری كردوه.
پێشتر به‌یڵ ئاره‌زووى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ خولى ئینگلیزى هه‌بوو، چونكه له‌و خوله و له یانه‌ى تۆتنهام ئاستێكى باشى پێشكه‌ش ده‌كرد پێش ئه‌وه‌ى بچێته یانه ئیسپانییه‌كه، به‌ڵام ئه‌و گرێبه‌سته‌ى یانه‌ى تۆتنهام پێشكه‌شى كردووه له‌چاو چاوه‌ڕوانیه‌كانى به‌یڵدا نین، هه‌روه‌ها له‌یانه ئیسپانیه‌كه‌ش ئاستێكى باش پێشكه‌ش ناكات و ئه‌و یانه‌یه ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌ردارى ببێت.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه رۆژنامه‌ى ماركاى ئیسپانى بڵاویكردووه‌ته‌وه، یانه‌ى ریاڵ ده‌ستبه‌ردارى كیلۆر ناڤاسى گۆڵپارێز ده‌بێت و یه‌كێك ده‌بێت له‌و یاریزانانه‌ى وه‌رزى داهاتوو ریزه‌كانى یانه‌كه جێده‌هێڵێت و پشت به تیبۆ كۆرتواى به‌لجیكى ده‌به‌ستێت وه‌ك گۆڵپارێزى سه‌ره‌كى.
رونیشكراوه‌ته‌وه، ریالأ به ناڤاسى ته‌مه‌ن 32 ساڵى وتوه له ده‌ره‌وه‌ى پلانه‌كانى زه‌ینه‌دین زیدانى راهێنه‌ره بۆ وه‌رزى داهاتوو، هه‌ربۆیه داواى لێكراوه دیراسه‌ى ئه‌و گرێبه‌ستانه بكات كه پێشكه‌شى كراوه، هه‌واڵه‌كه‌ش گۆڵپارێزه كۆستاریكییه‌كه‌ى توڕه كردوه، چونكه وایزانیوه به‌گه‌ڕانه‌وه‌ى زیدان جارێكى دیكه شوێنى خۆى له‌پێكهاته‌ى سه‌ره‌كیدا ده‌كاته‌وه.