بەرشەلۆنە هەنگاوەكانی دەستبەرداربونی كۆتینهۆی دەستپێكرد

15/05/2019 وەرزش

نەوا

راپۆرتێكی میدیای وەرزشیی ئیتاڵیا ئاشكرای دەكات، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی هەنگاوەكانی دەستبەرداربونی لە فیلیپ كۆتینهۆی بەرازیلی دەستپێكردوە.
لەوبارەیەوە ماڵپەڕی "كالچیۆ میركاتۆ"ی ئیتاڵی بڵاویكردوەتەوە، بەرشەلۆنە لیستی ئەو یاریزانانەی ئامادە دەكات، كە هاوین دەستبەرداریان دەبێت و كۆتینهۆی ئەستێرەی بەرازیلیش لە لیستەكەدایە.
هەرچەندە ماڵپەڕەكە نوسیویەتی، یانەكانی مانچستەر یونایتد و چێڵسی ئینگلیزی، پاریس سان جێرمان فەرەنسی بایەخیان بۆ كۆتینهۆ هەیە، بەڵام تائێستا هیچ ئۆفەرێكی فەرمییان پێشكەش نەكردوە. دیار نییە یوڤانتۆسی ئیتاڵیش بایەخی پێدەدات یان نا.
كۆتینهۆ وەرزێكی هەتا بڵێی خراپی لەگەڵ بەرشەلۆنە پێشكەشكردو هاندەرانی یانە كەتەلۆنییەكەش چەندجارێك فیكە و هوهایان لەنێو كامپ نودا بۆ دەكێشا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group