نه‌وا
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی ده‌زگای هه‌ڵسه‌نگاندنی ماركه‌ی براند فاینانیس، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به به‌های یه‌ك ملیار و 846 ملیۆن دۆلار بووه به به‌هاترین یانه‌ی تۆپی پێی جیهان.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ی براند فاینانس كه یه‌كێكه له هه‌ڵسه‌نگێنه‌ره دیاره‌كانی ماركه له جیهاندا (به به‌هاترین یه‌كه‌م 50 ماركه‌ی یانه‌ی تۆپی پێی جیهان) تێكڕای به‌های ماركه‌ی 50 یانه كه توانیویانه بچنه لیسته‌كه‌وه 22 ملیار و 781 ملیۆن دۆلاره. ئه‌و یانانه‌شی ریزبه‌ندی یه‌كه‌میان گرتوه به‌های ماركه‌یان 13 ملیار و 229 ملیۆن دۆلاره.
ریاڵ مه‌درید كه ساڵی رابردوو ریزبه‌ندی دووه‌می لیسته‌كه‌ی گرت و به‌های ماركه‌ی یه‌ك ملیار و 573 ملیۆن دۆلاربوو، له‌سه‌دا 17،4 به‌هاكه‌ی زیاد كرد و گه‌یاندیه ملیارێك و 846 ملیۆن دۆلار و ناونیشانی "به به‌هاترین یانه‌ی تۆپی پێی جیهان"ی به‌ده‌ستهێنا.