نه‌وا
قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و قوتوانه‌ی قوپاون، ده‌بنه‌هۆی زیانگه‌یاندن به پێكهاته‌ی ئه‌و خۆراكانه‌ی تێیدا هه‌ڵده‌گیرێت، له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش قوتوی قوپاو له هه‌ر دوكان و ماركێتێكدا ببینرێت، ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گیرێت.
گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاندوه، دوای ئه‌و به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كردویانه بۆ قوتوی قوپاو، ده‌ركه‌وتوه ئه‌و ماده و خۆراكانه‌ی له‌و قوتوانه‌دا هه‌ڵده‌گیرێن، له‌ڕووی پێكهاته‌ی خۆراكییه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتوه، چونكه ئه‌و روپۆشه كانزاییه‌یان لێبۆته‌وه كه له‌به‌شی ناوه‌وه‌ی قوتوه‌كه‌دایه و تێكه‌ڵ به ماده خۆراكییه‌كه ده‌بێت.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی وتوشیه‌تی "به‌هۆی زیانه‌كه‌ی بۆسه‌ر ته‌ندروستی هاووڵاتیان، له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و له‌ناوبردنی ئه‌و قوتوانه دراوه، كه قوپاون و زیانیان به‌ركه‌وتوه، له چه‌ند رۆژی رابردوشدا لیژنه هاوبه‌شه‌كان له دوكان و ماركێته‌كانی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك له قوتوی قوپاودا گرتوه".
ده‌رباره‌ی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی خاوه‌نی دوكان و ماركێته‌كان به‌هۆی ئه‌و زیانه مادییه‌ی به‌ریانده‌كه‌وێت، گۆران قادر ده‌ڵێت "ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی خۆیان هۆكاربون، پێویسته قه‌ره‌بوی خاوه‌نی دوكان و ماركێته‌كان بكه‌نه‌وه".