نۆ ساڵ بەسەر كۆچی دوایی جەلال تاڵەبانیدا تێدەپەڕێت

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەمڕۆ شەممە 3/10 نۆ ساڵ بەسەر كۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری پێشوتری عیراق و سكرتێری پێشوی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا تێدەپەڕێت.
بەبۆنەیەشەوە قوباد تاڵەبانی كە كوڕی كۆچكردو و جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمە لەپەیامێكدا دوپاتیكردوەتەوە كە پەیمانی وەفاداریانداوە لەسەر رێبازەكەی، ساڵانەش لە شار و شارۆچكەكانی كوردستان یادی كۆچی دوایی دەكرێتەوە
مام جەلال یەكەم سەرۆك كۆماری عیراق و سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمایی كوردستان بو رۆژی 17/12/2012 بەهۆی تێكچونی باری تەندروستییەوە لە بەغدادەوە رەوانەی ئەڵمانیا كرا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی، رۆژی 3/10/2017 هەر لەو وڵاتە كۆچی دواییكرد دواتر بە رێوڕەسمێك تەرمەكەی گەڕێنرایەوە شاری سلێمانی و بەخاك سپێردرا.
مام جەلال كوڕ‌ی حیسامەدین كوڕ‌ی شێخ نورەڵڵای تاڵەبانییەو ساڵی 1932 لە گوندی كەلكانی بناری چیای كۆسرەت لە دایكبوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group