نەیمار دوا بڕیاری خۆی بە پاریسییەكان راگەیاند

11/06/2019 وەرزش

نەوا
نەیمار داسیلڤای بەرازیلی ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی ئاگاداركردوەتەوە، كە دەیەوێت لەم هاوینەدا ماڵئاواییان لێبكات.
لەوبارەیەوە رۆژنامەی "سپۆرت"ی وەرزشی بە مانشێتێكی گەورە نوسیویەتی "تەڵاق لەنێوان پی ئێس جی و نەیمار" و لە درێژەی بابەتەكەدا نوسیویەتی "ئەگەرێكی گەورە هەیە بۆئەوەی هێرشبەرە بەرازیلییەكە لەم هاوینەدا یانە پاریسییەكە بەجێبهێڵێت، بەتایبەت، كە ل مانگی ئایاری رابردودا ئیدارەی یانەكەی ئاگاداركردوەتەوە، كە ناخوازێت بگەڕێتەوە بۆ پاریس".
بەگوێرەی رۆژنامەكە، نەیماری تەمەن 27 ساڵ بێزاربوە لەو هەموو كێشەیەی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا روبەڕوی بوەتەوە، هەروەك پەشیمانە لەوەی هاوینی 2017 یانەی بەرشەلۆنەی بەجێهێشتوە.
نەیمار لەئێستادا پێكانی هەیە و تا 4 هەفتەی دیكە ناتوانێت یاری بكات، بەوپێیەش لە یارییەكانی كوپا ئەمریكادا ئامادە نابێت، كە هەڵبژاردەكانی ئەمریكای لاتین لەسەر خاكی بەرازیل كۆدەكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group