عادل عەبدولمەهدی بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت

12/06/2019 عێراق
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق

نەوا
بۆ لێپرسینەوە لەبەرنامەی كاری حكومەتی عێراق، ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵی بانگهێشتكردنی عادل عەبدولمەهدی دەدات.
رۆژی چوارشەممە بورهان مەعموری ئەندامی هاوپەیمانی سائیرون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەماوەی ساڵی رابردوودا كارنامەی حكومەت وەك پێویست نەبووە، هەربۆیە ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران داوایەكیان پێشكەشی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كردووە بۆ میوانداریكردنی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق.
رۆژی سێشەممەش لە كۆنفرانسی هەفتانەیدا، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق پابەندبوونی كابینەكەی بە جێبەجێكردنی ئەو بەرنامەیەوە راگەیاند، كە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەرداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group