لیڤەرپوڵ و ریاڵ مەدرید دوو ئەستێرەی لاو دەگۆڕنەوە

01/07/2019 وەرزش

نەواg
رۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی ئاشكرایكرد، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی پێشنیاری بۆ یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی كردووە ئاڵوگۆڕی نێوان ماركۆ ئەسێنسیۆ و سادیۆ مانی ئەنجام بدەن.
رۆژنامەكە بڵاویكردوەتەوە، یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی شێوازی یاریكردنی ئەسێنسیۆی ئیسپانی بەدڵە و بەتوندی هەوڵی گواستنەوەی دەدات، یانەی ریاڵ مەدریدیش ئامادەیە دەستبەرداری ئەستێرە تەمەن 23 ساڵەكەی ببێت بەڵام بەمەرج.
رونیشكراوەتەوە، یانە ئیسپانیەكە بەئیدارەی لیڤەرپوڵی وتوە تەنها لەیەك حاڵەتدا دەستبەرداری ئەسێنسیۆ دەبێت ئەویش بەئاڵوگۆڕكردن لەگەڵ سادیۆ مانی ئەستێرەی سینیگالی یانە ئینگلیزیەكە دەبێت.
بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەكە، زەینەدین زێدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید خۆشحاڵ دەبێت بەو گرێبەستە و مانی-ی تەمەن 27 ساڵی زۆر بەدڵە، پێشتریش یانە ئیسپانیەكە هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرە سینیگالیەكەی دابو، بەڵام شكستیهێنابو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group