نه‌وا
پاش كرانه‌ده‌ره‌وه‌یان له كۆپا ئه‌مریكا، لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین هێرشێكی زۆر ده‌كاته‌سه‌ر ناوبژیوان و به خۆشه‌ویستی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی خاوه‌ن یاریگا (به‌رازیل) تۆمه‌تباری ده‌كات.
له پاش یارییه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (به‌رازیل 2 – ئه‌رجه‌نتین 0) میسی لێدوانی بۆ رۆژنامه‌نوسان داوه و هێرشێكی زۆر ده‌كاته‌سه‌ر ناوبژیوانانی ڤیدیۆ (ڤار) و ناوبژیوانی سه‌ره‌كی یارییه‌كه رۆدی رامبرانۆ و رایگه‌یاندوه، به‌ر له گۆڵه‌كه‌ی فێرمینیۆ له خوله‌كی 71ی یارییه‌كه‌دا، لێدانێكی سزای بۆ سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ نه‌گرتوه.
وتیشی "ئه‌وان باشتر نه‌بوون. زوو رێگای گۆڵكردنیان دۆزییه‌وه، گۆڵی دووه‌میشیان له‌كاتێكدا بو، كه ده‌بوایه پێش ئه‌وه لێدانێكی سزا بۆ ئه‌گوێرۆ هه‌ژماربكرایه، به‌ڵام هه‌ژمارنه‌كرا. ناوبژیوانه‌كان زۆر خراپ بون، ته‌نانه‌ت نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ته‌كنه‌لۆژیای ڤیدیۆ، بڕوا به‌وه ناكرێت".
وتیشی "هه‌موو ئه‌وه له یارییه‌كه‌دا رویدا، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م به‌ركه‌وتنیش چونه‌پاڵ به‌رازیل، ئه‌و هه‌ڵانه وایانكرد ببنه ته‌شویش له‌سه‌ر ئێمه به‌درێژایی یارییه‌كه".
میسی پێیوایه باشتر یارییان كردوه و هه‌وڵی نایابیان داوه، به‌رازیلیش له‌وان به‌هێزتر نه‌بوه.
به‌درێژایی پێنج یاری ئه‌رجه‌نتین له كۆپا ئه‌مریكادا، میسی ته‌نها یه‌ك گۆڵی به لێدانی سزا تۆماركرد و هۆكاری خراپی ئاستی یاریكردنیشی بۆ خراپی یاریگاكانی به‌رازیل گه‌ڕاندبوه‌وه.