مەلا بەختیار: لە دوای راپەڕینەوە هەرگیز بەم شێوەیە پشكەكانی یەكێتی یەكلا نەكراوەتەوە

07/07/2019
مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی

نەوا
مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رەخنە لە شێوازی دیاریكردنی كاندیدەكانی حزبەكەی بۆ كابینەی نوێی حكومەت دەگرێت و دەڵێت؛ لە مێژوی دوای راپەرینەوە، هەرگیز بەم شێوەیە پشكە كابینەی یەكێتی دیاری نەكراوە. جەختیش دەكاتەوە كە بە دیاریكردنی كاندیدەكان بەو شێوەیە، كێشەیەكی ئاڵۆزی تر بۆ یەكێتی زیادكرا.
مەلا بەختیار، لەنوسینێكدا كە لە لاپەڕەی خۆی لەفەیسبوك بڵاویكردۆتەوە رایگەیاندووە"لە مێژوی دوای راپەرینەوە، هەرگیز بەم شێوەیە پشكە كابینەی یەكێتی دیاری نەكراوە. دیارە، هەڵبژاردنی پشكەكان، بە پێوەرەكانی دەستەگەری، عاقیبەتی باش نابێ. كێشەیەكی ئاڵۆزی تر بۆ یەكێتی زیادكرا."
وتوشیەتی"لە كۆنگرەشدا، چۆنیەتی هەڵبژاردنی سەرجەم پۆستەكانی عیراق و كوردستان، دەبێتە بەشێكی گرنگی باس و خواسی گەرمی چوارەمین كۆنگرە (هەروەها ئێستاش!). بە مەرجێ ئەگەر كۆنگرەش، بە دەردی پشك پشكێنەی تەكەتول و پلانگێری نەبرێ."
ئەوەشی خستۆتەڕو"دەیڵێمەوە: ئێستا لە هەمو كاتێك باشتر دەركەوت، چارەنوسی یەكێتی، كەوتۆتە دەستی ئۆرگانەكانی خوار سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی. بە چۆنیەتی بەستنی چوارەمین كۆنگرەشەوە!!"

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group