نه‌وا
دوو كۆمپانیاى ژاپۆنى ئاشكرایده‌كه‌ن، به‌شێكى زۆرى ئه‌و كه‌سانه‌ى ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌كرێ ده‌گرن بۆ كارى سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یانه و پێویستییان به به‌كرێگرتنى ته‌كسى نییه.
هه‌ردوو كۆمپانیاى "ئۆرێكس" و "تایمز 24 كۆ"ى تایبه‌ت به به‌كرێدانى ئۆتۆمبێل راپرسیه‌كیان له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا كردووه كه ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌كرێ ده‌گرن. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ملیۆنێك و 200 هه‌زار كه‌س به‌شدارییان كردوه و ده‌ركه‌وتوه چه‌ندین هۆكارى سه‌یرو سه‌مه‌ره هه‌یه بۆ به‌كرێگرتنى ئۆتۆمبێله‌كان.
هه‌ندێك له‌و كه‌سانه بۆئه‌وه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بخه‌ون یان ته‌نها بۆئه‌وه‌ى له‌ناویدا به ته‌له‌فۆن قسه بكه‌ن، ئۆتۆمبێله‌كانیان به كرێ گرتوه. هه‌ندێكی دیكه وه‌ك شوێنێكى ئارام ته‌ماشای ده‌كه‌ن و ئۆتۆمبێلیان بۆ ئه‌وه به‌كرێ گرتوه تا بتوانن له‌و شوێنه ئارامه‌دا ته‌ركیز بكه‌ن.
له‌راپرسیه‌كه‌دا چه‌ندین هۆكارى دیكه‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره باسكراوه له‌وانه‌ش، هه‌ندێك وتویانه بۆئه‌وه ئۆتۆمبێلیان به‌كرێگرتوه تا بتوانن به‌ئارامى ژه‌مێك خواردنى تێدا بخۆن كاتێك كه له رێستۆرانته‌كه شوێنێكى ئارامى ده‌ست نه‌كه‌وتوه، یان هه‌ندێك بۆ شه‌حنكردنه‌وه‌ى مۆبایله‌كانیان ئۆتۆمبێلێكیان به‌كرێگرتوه.
لاى خۆیشیه‌وه ماڵپه‌ڕی "زه فێرج" هۆكارى دروستبونى ئه‌و دیارده‌یه بۆ به‌ئاسانگه‌یشتن به ئۆتۆمبێلى كرێ و هه‌رزانى نرخه‌كه‌ى ده‌گێڕێته‌وه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش له‌سه‌رتاسه‌رى ژاپۆندا ده‌توانیت ئۆتۆمبێله‌كه بگه‌ڕێنیته‌وه بۆ كۆمپانیا له هه‌ر شوێنێك بیت.