به‌ربڵاوترین ناو له‌ ئیسرائیلدا "محه‌مه‌د"ه‌

7 رۆژ پێش ئێستا هەمەڕەنگ

نه‌وا
ماڵپه‌ڕێكی ئیسرائیلى ئاشكرایكرد، به‌ربڵاوترین ناو له‌ناو منداڵانى تازه‌ له‌دایكبودا له‌ ئیسرائیل ناوى "محه‌مه‌د"ه‌.
ماڵپه‌ڕی "ئیسرائیل به‌عه‌ره‌بى قسه‌ ده‌كات" بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، به‌ربڵاوترین ناوى منداڵانى تازه‌ له‌دایكبو له‌ناو خاكى ئیسرائیلدا ناوى "محه‌مه‌د"ه‌ و هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ 18%ى دانیشتوانى ئیسرائیل موسڵمانن و ملیۆنێك و 500 هه‌زار موسڵمان له‌و وڵاته‌دا ده‌ژین.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌وڵه‌تێكی جووه‌كانه‌، به‌ڵام موسڵمان و مه‌سیحیشی تێدا ده‌ژی و ئازادی ئایینی بۆ هه‌موو كه‌سێك ده‌سته‌به‌ركراوه‌.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group