لە عێراق ملیۆنێك و 600 هەزار ئاوارەی ناوخۆ هەن

10/07/2019 عێراق

نەوا
پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوەیەكگرتووەكان (UNDP) ئاشكرایكرد هێشتا لە عێراق ملیۆنێك و 600 هەزار كەس ئاوارەی ناوخۆ هەن.
لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن ئۆفیسی (UNDP) لە عێراق بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوەكراوە ملیۆنێك و 600 هەزار هاووڵاتیی سڤیل لە عێراق كە بەهۆی رووداوە توندوتیژەكان و پێكدادانەكانەوە دەربەدەربوون و ناچاربوون ماڵ و حاڵیان جێبهێڵن، هێشتا ئاوارەن.
ئاماژە بەوەشكراوە زۆرینەی ئاوارەكانی ناوخۆ لە شارەكانی هەرێمی كوردستان نیشتەجێن كە میوانداریی 253 هەزار پەنابەری سوریشیكردووە.
تیشك خراوەتە سەر ئەوەش كە پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوەیەكگرتووەكان لەگەڵ ئەو لایەنانەی كە ئاوارەكانی ناوخۆ و پەنابەرانیان لەخۆگرتووە، كاردەكات و لە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری كردارەكیدایە لەپێناو ئاسانكردنی ژیانی ئەو سڤیلە دەربەدەرانە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group