سائیرون مۆڵەتی یەك ساڵ دەداتە حكومەت بۆ جێبەجێكردنی كارنامەكەی

10/07/2019 عێراق
سەلام شەممەری ئەندامی فراكسیۆنی سائیرون لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

نەوا
سەلام شەممەری ئەندامی فراكسیۆنی سائیرون لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند كە لە فشارەكانیان  بۆسەر حكوومەت بەردەوام دەبن تا تەواوی كارنامەكەی جێبەجێ دەكات.
فراكسیۆنی سائیرون كە خاوەن زۆرترین ژمارەی كورسییە لە ئەنجوومەنی نوێنەران لە لایەن سەركردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدرەوە پشتیگری دەكرێت.
سەلام شەممەری لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە "گەل بێزاربووە لە بەڵێنی بێ كردار، بە تایبەتیش كە لە كەرتی خزمەتگوزاریدا بەڵێنیان پێیان دەدرێت".
ئەندامەكەی فراكسیۆنی سائیرون دووپاتیكردەوە كە پێویستە عادل عەبدولمەهدی و حكوومەتەكەی بەدەم داواكارییەكانی خەڵكەوە بچن بە تایبەتیش لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان.
سەلام شەممەری جەختیكردەوە لە فشارەكانیان بەردەوام دەبن بۆسەر حكوومەت تا تەواوی كارنامەكەی جێبەجێ دەكات و وتی: "مۆڵەتی یەك ساڵ دەدەین بە حكوومەت تا تەواوی كارنامەكەی جێبەجێ بكات".
بە وتەی سەلام شەممەری گرنگە حكوومەت هەوڵەكانی لە هەردوو دۆسیەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان و هەروەها بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییدا، زیاتر بخاتەگەڕ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group