مەلا كرێكار لە نەرویج دەستگیركرا

16/07/2019 جیهان

نەوا
دادگایەكی ئیتاڵیا سزای 12 ساڵ زیندانیكردنی بۆ مەلا كرێكار دەركرد و لە ماڵەكەی خۆیدا لە نەرویج دەستگیركرا. 
میدیاكانی نەرویج بڵاویانكردەوە، رۆژی دووشەممە دادگایەكی ئیتاڵیا بە تۆمەتی دروستكردنی رەوتێك بەناوی "رەوتی شاخ" كە مەبەستیەتی خەلافەتێكی ئیسلامی لە رێگەی توندوتیژییەوە دروستبكات، سزای 12 ساڵ زیندانی بۆ مەلا كرێكار ئەمیری پێشوی ئەنساڕوئیسلام بڕییەوە. 
لەوبارەیەوە برینیار میلینگ پارێزەری مەلا كرێكار رایگەیاندوە، بڕیاری دادگا نادادپەروەرانەیە و زیادەڕەویی زۆری تێداكراوە، وەك پێویستیش رێگا بە پارێزەرە ئیتاڵیەكەی نەدراوە بەرگری بكات. 
دوای بڕیارەكەی دادگا، پۆلیسی نەرویج چوونەتە ماڵی مەلا كرێكار و دەستگیریانكردوە.

ساتی بەڕێوەچونی دادگاییەكە لە ئیتاڵیا

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group