ئەمەریكا سزای بەسەر چەند سەركردەیەكی میلیشیا عیراقییەكانی نزیك لە ئێران سەپاند

18/07/2019 عێراق

نەوا
مایك پێنس جێگری سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند، كۆشكی سپی بڕیاریداوە سزا بسەپێنێت بەسەر دوو لەسەركردە دیارەكانی میلیشیا شیعەكانی نزیك لە ئێران.
ئەو وتانەی مایك پێنس جێگری دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمەریكا لەمیانەی كۆنگرەیەك هات كەلەسەر ئاستی باڵا بەمەبەستی تاوتوێكردنی ئازادی ئایینەكان هات، رایگەیاند"دەبێت راشكاوانە رایبگەیەنم ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، ناتوانێن وەك تەماشاكار رۆڵ ببینێت، كاتێك میلیشیا شیعەكانی نزیك لەدەسەڵاتدارانی ئێران ترس و تۆقاندن بڵاودەكەنەوە، بەبێ‌ ئەوەی ناوەكانیان بڵاونەكەینەوە.
بەپێی ئەوەی كە سزاكانی ئەمریكا دەیانگرێتەوە هەریەك لە وەعد شەبەكی فەرماندەی لیوای 30 لە میلیشیای حەشدی شەعبی كە تۆمەتبارە بە هەڵكوتانە سەر ماڵە مەسیحییەكان لە پارێزگای نەینەوا لە عیراق و وە سوتاندنی ماڵەكانیان، هەروەها رەیان كلدانی، كە ناوبراو مەسیحیە و سەركردەی یەكێك لە كەتیبەكانی حەشدی شەعبیە بەناوی كەتیبەی بابیلۆن، ناوبراو تۆمەتبارە بە رفاندنی مەسیحیەكان و دەستبەسەرداگرتنی موڵك و ماڵیان و دابەشكردنی بەسەر فەرماندەكانی حەشدی شەعبیدا.
هاوكات رەیان كەلدانی تۆمەتبارە بە كوشتنی كچێكی عێراقی بەناوی رەفیف یاسری، هەروەها بەپێی بەڵگەنامەكانی كۆشكی سپی ناوبراو زۆر نزیكە لە ئەبو مەهدی موهەندیس، یەكەم كەسایەتی ئێرانی لە عیراق، كە راستەوخۆ دەستوەردانی كردووە لەوەی نەهێڵێت لێكۆڵینەوە لە كەلدانی بكرێت كاتێك تۆمەتبار كراوە بە كوشتنی ئەو كچە عیراقیە.
بەپێی سزاكانی ئەمەریكا بۆسەر ئەو سەركردانەی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی، دەركەوتووە تۆمەتبارن بەگەندەڵی، دزی، كوشتن، تۆقاندن و رفاندن، كە زۆربەی كارەكانیان لەژێر بڕیار و هەژموونی ئێراندا ئەنجامیانداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group