هونەرمەندێكی كورد 100 قامچی لێدرا

30/07/2019 هەمەڕەنگ

نەوا-
بەهۆی وتنەوەی گۆرانیەكی شۆڕشگێڕیەوە هونەرمەندێكی رۆژهەڵاتی كوردستان 100 قامچی لێدرا.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان پەیمان میرزازادە، هونەرمەندی كورد، كە بە تۆمەتی وتنەوەی گۆرانیەكی شۆڕشگێری لەلایەن دادگای حكومەتی ئێران لە شاری ورمێ سزای 100 قامچی و دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو، دوای تێپەڕبوونی شەش مانگ بەسەر زیندانیكردنی، سزای لێدانی قامچیشی بەسەردا جێبەجێكراوە.
هەر بە گوێرەی ئەو هەواڵە، دوای لێدانی قامچیەكان ئەو زیندانیە سیاسی لە پشتیەوە تووشی خوێنبەربوون بووە.
ماوەیەك بەر لە ئێستا پەیمان میرزازادە و 15 زیندانی سیاسی تری گرتوخانەی ورمێ لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجەلان و وەك پشتگیریەك بۆ مانگرتنەكەی لەیلا گوڤەن بۆ ماوەی سێ رۆژ مانیان لە خواردن گرتبوو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group