نەوا
لە هەڵمەتێكی تیمەكانی جەندرمە لە شارۆچكەی یاتاغان-ی پارێزگای موغڵای توركیا قورئانێكی دەستنووس دۆزرایەوە، كە مێژووەكەی بۆ هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
تیمەكانی جەندرمە هەڵیانكوتاوەتەسەر ماڵەكانی دوو تۆمەتبار لە گەڕەكێكی شارۆچكەكە و دوای گەڕان و پشكنینی هەردوو ناونیشانەكە، ژمارەیەك شوێنەواری مێژوویی دۆزرانەوە كە قورئانێكی دەستنووسیان لە نێودایە و مێژووەكەی بۆ هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و بەرگەكەی لە پێستی ئاسك دروستكراوە.
تیمەكانی جەندرمە هەردوو تۆمەتباریان دەستگیركردووە. دوای راییكردنی كارەكانیشیان لە بنكەی جەندرمە، رەوانەی دادگا كراون.