لیڤەرپوڵ یەكەم یاری وەرزی نوێی پرێمەرلیگی بردەوە

09/08/2019 وەرزش

نەوا
شەوی هەینی 9-8-2019 یەكەم یاری وەرزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی ئینگلیزی ئەنجامدرا و تێیدا لیڤەرپوڵ سەركەوتنێكی گەورەی تۆماركرد.
یاریی دەستپێكی پرێمەرلیگ لەنێوان لیڤەرپوڵی خاوەن یاریگا و نۆریچ سیتی تازە سەركەوتوبو بۆ خولەكە، كە تێیدا خاوەن ماڵ بە 4 گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێك سەركەوتنیان نوسییەوە.
لە خولەكی 7ی سەرەتای یارییەكەدا، گرانت هانلی بەهەڵە گۆڵێكی لە خۆیان كرد و لیڤەرپوڵ پێشكەوت، پاشان محەمەد سەڵاح لە خولەكی 19، ڤێرجیل ڤان دایك لە خولەكی 28، دبڤۆك ئۆریگی لە خولەكی 42 گۆڵەكانی دیكەی لیڤەرپوڵیان تۆماركرد، تاكە گۆڵەكەی نۆریچ سیتی-یش لە خولەكی 64دا لەلایەن تیمۆ پوكی تۆماركرا.
هەرچەندە لیڤەرپول یەكەم یاری بردەوە و سێ خاڵی سەرەتای وەرزی بۆ تۆماركرا، بەڵام لە یارییەكەدا كۆڵەكەی سەرەكی تیمەكەی لەدەستدا، كە ئەویش ئەلیسۆن بیكەری گۆڵپارێزە و لە خولەكی 38دا بەهۆی پێكانەوە یاریگای بەجێهێشت.


بیكەر بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو لەكاتی جێبەجێكردنی لێدانێكی تۆپدا كەوت و توشی پێكان بوو، بەڵام دیار نییە تا چەند یاری لە یاریگاكان دوردەكەوێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group