ئەنبار.. كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی داعش لەناوبران

12/08/2019 عێراق

نەوا
فڕۆكە جەنگیەكانی عیراق لەپارێزگای ئەنبار بۆردومانی كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی چەكدارانی داعشیان كردو لەئەنجامدا سەرجەم ئەو چەكدارانەی لەناو ئۆتۆمبێلەكاندا بوون كوژران.
سەرچاوەكانی هەواڵی عیراقی لەزاری سەرچاوە ئەمنیەكانەوە بڵاویانكردووەتەوە، فڕۆكە جەنگیەكان كاروانێك ئۆتۆمبێلیان بۆردومان كردووە كە لە 4 ئۆتۆمبێل پێكهاتوون و چەكدارانی داعشیان تێدابووە.
ئەوەش هاتووە، لەبۆردومانەكەدا سەرجەم ئەو چەكدارانە كوژراون كە بەرەو خۆرئاوای قەزای رەتبە لەئەنبار دەچوون بۆ هێرشكردنە سەر هێزە ئەمنیەكان.
ئەوەش هاتووە، لەرێگەی زانیاری وردی هەواڵگریەوە پلانەكە ئاشكرا كراوەو فڕۆكە جەنگیەكانیش لەماوەی رابردوودا فڕینەكانیان لەسەر بیابانی ئەنبار چڕتر كردووەتەوە بۆ شكستهێنان بەهەر هەوڵێك و پاراستنی هێڵی سنوری لەگەڵ سوریادا.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group