عەمار حەكیم هەڕەشە دەكات

13/08/2019 عێراق
عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی عێراق

نەوا
عەممار حەكیم جەخت لە پێكهێنانی بەرەیەكی ئۆپۆزسیۆن دەكاتەوە كە یەكێك لە دەرچەكانی ئەم رەوشەی عیراق، پێكهێنانی حكومەتی سێبەر دەبێت.
عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی عێراقی رایگەیاند، بۆ دەرچوون لەم رەوشەی ئێستای عیراق كار بۆ پێكهێنانی بەرەیەكی فراوانی ئۆپۆزسیۆن دەكەین و خواستی گۆڕینی هاوكێشە سیاسییەكانیشمان هەیە بەدروستكردنی حكومەتی سێبەریشەوە بۆ چاوێریكردنی كارەكانی حكومەت بە سەرۆكایەتیی عادل عەبدولمەهدی.
حەكیم راشیگەیاند، پێویستە حكومەت پابەندبێت بەو بەرنامەی كارەی كە دایناوە.
هاوكات حەكیم رەخنەشی لە راپۆرتی نیوەی ساڵی حكومەت گرت و رایگەیاند: بەشێكی زانیارییەكانی لە قەبارەی خۆی گەورە كراون و بەشێكی تریشیان شاردراونەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group