تراكتۆر دەكەوێت بەسەر گەنجێكداو گیان لەدەستدەدات

13/08/2019

نەوا
پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لەكاتی جوتكردندا تراكتۆر دەكەوێت بەسەر گەنجێكداو دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات.
موقەدەم عەلی جەمال قەدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەیانی رۆژی سێ شەمە و سێیەم رۆژی جەژنی قوربان لەناحییەی رزگاری سەربەقەزای كەلارەوە گەنجێك بەناوی "شاهۆ هیجران حسن" لەدایكبووی 2002 بەمەبەستی جووتكردن روی لەگوندەكەی خۆیان كردووە بەناوی گوندی قەرێتاغ سەربەناحییەی قەرەتەپە كەگوندێكی كورد نشینەو لەكاتی جوتكردندا تراكتۆر بەسەریدا كەوتوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
وتیشی: "لەئێستادا بەمەبەستی توێكاری تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەری قەزای كەلاركراوە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group