هەڵمەتێكی گەورە بۆ بایكۆتی هێلكە رادەگەیەندرێت

14/08/2019 عێراق

نەوا
بەهۆی بەرزبونەوەی نرخەكەیەوە، هەڵمەتێكی گەورەی بایكۆتكردنی كڕینی هێلكە لەلایەن چالاكوانانی عێراقەوە رادەگەیەندرێت.
ژمارەیەك لە چالاكوانان و گەنجانی عێراق، هەڵمەتێكی بەرفراوان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆ بایكۆتكردنی كڕینی هێلكە رادەگەیەنن تا ئەوكاتەی بازرگانان و خاوەن كێڵگەكان نرخەكەی كەمدەكەنەوە.
لەبەیاننامەیەكیشدا كە بەناوی گروپەكەوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژەیان بەوەكردوە: هەڵمەتەكەیان بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی هێلكەیە لە بازاڕەكاندا، لەگەڵئەوەی پاڵپشتیی بەرهەمی ناوخۆیی و قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئەو بەرهەمە دەكەن، بەڵام ناكرێت ئەو هەلەش بقۆسترێتەوە بۆ بەرزكردنەوەی نرخ، بۆیە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان هەنگاوی پێویست بگرنەبەر بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نرخەكان لە بازاڕدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group