بەها ئەعرەجی: شكستی عەبدولمەهدی دەبێتە شكستی هەموو كوتلەكان

پێش 4 هەفتە عێراق
بەها ئەعرەجی جێگری پێشوی سەرۆك وەزیرانی عێراق

نەوا
بەها ئەعرەجی جێگری پێشوی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند: لایەنێكی ئاینی باڵا عادل عەبدولمەهدی كاندیدكردبوو بۆ سەرۆكایەتی حكومەت و ئاماژەی بەوەشكرد: شكستی سەرۆك وەزیران دەبێتە شكستهێنانی سەرجەم كوتلەكان.
ئەعرەجی روونیكردەوە: كوتلە سیاسیەكان یارمەتیدەر بوون لە هەڵبژاردنی عادل عەبدولمەهدی بۆ سەرۆكایەتی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق كە ناوبراو لەلایەن لایەنێكی باڵای ئاینیەوە پاڵێورا، كەبژاردەیەكی باش بوو و سەركەوتنی ئەم حكومەتە پێویستی بە هاریكاری كوتلە سیاسییەكان هەیە بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومی.
وتیشی: هەر هەوڵێك بۆ لێسەندنەوەی متمانە لەعادل عەبدولمەهدی بەمانای شكستهێنانی ئەو كوتلە سیاسیانە دێت كە هەڵیانبژارد.
پرسی لێسەندنەوە و شكستپێهێنانی كابینە وزارییەكەی عادل عەبدولمەهدی باسی گەرمی گۆڕەپانی سیاسیە لە عێراقدا و هەندێك لایەن بەنیازن وابكەن لە پەرلەمان متمانە لە سەرۆك وەزیرانی عێراق بسەنرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group