كونسوڵخانەی ئێران لە بەسرە بڕیارێكی لەبارەی گەشتیارە عێراقییەكان دەركرد

18/08/2019 عێراق

نەوا
كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە بەسرە ڕایگەیاند، كە عێراقییەكان دەتوانن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان لە تەواوی رێڕەوە سنوورییەكانەوە بۆ ئێران سەفەر بكەن.
لەوبارەیەوە موحەمەد ئیسماعیلی وتەبێژی كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە بەسرە ڕایگەیاند "كە گەشتیارە عێراقییەكان لەمەوبەدوا بۆیانهەیە بە ئۆتۆمبێلی خۆیان لەتەواوی ڕێڕەوە سنوورییەكانەوە لەوانە سنووری شەلەمچە بۆ ئێران سەفەر بكەن".
وتەبێژی كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە بەسرو ئاماژەی بەوەشداوە، "كە مەرجی هاتنی ئۆتۆمبێلی هاتوچۆی عێراقی بۆ ناو ئێران ئەوەیە كە شۆفێرەكە دەبێت خاوەن ئۆتۆمبیلەكە بێت و بڕی 250 دۆلار بۆ بیمە بدات".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group