فیفا ئابڵوقەی سەر یاریگای بەسڕەی لابرد

پێش 4 هەفتە وەرزش

نەوا
یەكێتی تۆپی پێی عیراق بڵاویكردەوە، یەكێتی تۆپی پێی جیهانی "فیفا" رەزامەندی لەسەر داواكاریەكەی بۆ ئەنجامدانی یارییەكانی پاڵاوتنی 2022ی قەتەر لە یاریگای بەسڕە پیشانداوە.
یەكێتی تۆپی پێی عیراق لەپێگە فەرمیەكانی خۆی بڵاویكردووەتەوە، فیفا رەزامەندی لەسەر داواكاریەكەی عیراق پیشانداوە، كە داوای كردبوو رێگەبدرێت یارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2022ی قەتەر لەیاریگای پارێزگای بەسڕە ئەنجام بدرێت.
بەگوێرەی بەڵگەنامەیەك، بە هەمان شێوە فیفا ئابڵوقەی سەر یاریگاكانی هەولێر و كەربەلای لابردوە، بەڵام پاڵاوتنی مۆندیالیان تێدا بەڕێوەناچێت.

لەئێستادا عیراق ئامادەكاری دەكات بۆ بەشداریكردن لە دوو پاڵاوتندا (پاڵاوتنی مۆندیالی قەتەر ساڵی 2022 و پاڵاوتنی جامی نەتەوەكانی ئاسیا ساڵی 2023 لە چین).
پێشتریش لەساڵی 2018 یەكێتی تۆپی پێی جیهان بەشێوەیەكی رێژەیی بڕیاری قەدەغەی لەسەر 3 یاریگای عیراق لابرد، كە یاریگاكانی (بەسڕە، كەربەلا و هەولێر) بوون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group