ترامپ: ئەو جووانەی دەنگ دەدەنە دیموكراتەكان پێنەزانن

پێش 4 هەفتە جیهان

نەوا
سەرۆكی ئەمریكا باس لەوەدەكات ئەو جووانەی وڵاتەكەی كە پاڵپشتی لە دیموكراتەكان دەكەن، بێ وەفا و پێنەزانن.
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا باسی لەوەكردووە، ئەو جووانەی وڵاتەكەی كە دەنگ بە دیموكراتەكان دەدەن و پشتگیریان لێدەكەن یان لەرووی نەزانیوە ئەمكارە دەكەن یان بێوەفا و پێنەزانن.
ئەو وتانەی ترامپ رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەتەوەو رەخنەگرانی پێیوایە بە بیرهێنانەوەی توانجێكی دژە جووەكانە، كە دەڵێت، "جووەكان زیاتر لە وڵاتی خۆیان وەفایان بۆ ئیسرائیل هەیە".
بەپێی راپرسیەك سەرباری پاڵپشتیەكانی ترامپ لە ئیسرائیل، بەڵام زۆرینەی جووەكانی ئەمریكا پشتیوانی لە دیموكراتەكان دەكەن.
ئەنجومەنی دیموكراتی جووەكانی ئەمریكا، ترامپی بەوە تۆمەتبار كردووە كە پرسی داكۆكی لە جووەكانی وەك كارتێك بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندی سیاسی بەكارهێناوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group