نەوا
وەزیری دەرەوەی توركیا لەبارەی هێزەكانیان لەناوچەی ئیدلب رونكردنەوەیداو رایگەیاند، چی پێویستبێت بۆ پاراستنی ئاسایشی خاڵەكانی چاودێری لە سوریا ئەنجامی دەدەین.
مەولود چاوش ئۆغلو، وەزیری دەرەوەی توركیا، رایگەیاند: "پێویستە رژێمی بەشار ئەسەد، یاری بە ئاگر نەكات، لە پێناو پاراستنی ئاسایشی سەربازانمان چی پێویست بێت، ئەنجامی دەدەین".
ئۆغڵۆ باسی لەهێرشەكەی سوریا و روسیا كرد، بۆسەر یەكەیەكی سوپای توركیا لە سنوری ئیدلب و خان شەیخون و دەڵێت: "دوای هێرشەكە لەهەموو ئاستێكدا لە پەیوەندیدابوون لەگەڵ رووسەكان، چی پێویست بێت بۆ پاراستنی ئاسایشی خاڵەكانی چاودێری ئەنجامی دەدەن".
وەزیری دەرەوەی توركیا ئەوشەی وت "هێرشەكەی سوریا و روسیا بۆسەر نۆیەمین خاڵی چاودێری لە ئیدلب بووە، بەنیازنین نۆیەمین خاڵی چاودێری لە ئیدلب بگوازینەوە بۆ شوێنێكی دیكە".