هەولێر.. تۆمەتبارانی كوشتنی مێرمنداڵێك دەستگیركران

پێش 4 هەفتە

نەوا
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوو مێرمنداڵ بەتۆمەتی كوشتنی هاوڕێیەكیان دەستگیركراون.
لەوبارەوە بەشی راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر لەزاری فەرهاد عەزیز بەڕێوبەری بنكەی پۆلیسی بنەسڵاوەوە بڵاویكردوەتەوە، دوای لێكۆڵینەوەیان لەرووداوی كوشتنی مێرمنداڵێكی تەمەن 10 ساڵ بەناوی (ئەحمەد غەدیر) بۆیان دەركەوتووە، كە لەلایەن دوو هاوڕێیەوە كوژراوە.
باسی لەوەشكردووە، تۆمەتبارەكان بەناوی (ه.ا.ر) تەمەن 14 ساڵ و (ر.س.م) تەمەن 16 ساڵ، دانیان بە تاوانەكەدا ناوەو بەفەرمانی دادوەر بەپێی مادەی 406 یاسای سزادانی عێراق بەندكراون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group