تاڵیبان دەستدەكاتەوە بە چالاكییە سەربازییەكانی دژی ئەمریكا

6 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا
بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، دەستدەكەنەوە بە چالاكییە سەربازییەكانیان دژی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستاندا. 
زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژ بەناوی بزوتنەوەی تاڵیبان بە ئاژانسی فرانس پرێس-ی راگەیاندوە، لە كاردانەوەی راگرتنی گفتوگۆكانی نێوانیان لەلایەن دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكاوە، بزوتنەوەكەیان دەستدەكاتەوە بە چالاكییە سەربازییەكانی دژی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان.
بە قسەی وتەبێژەكەی تاڵیبان، تەنها دوو رێگا هەبووە بۆ كۆتاییهێنان بە داگیركارییەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستاندا، ئەوانیش رێگەی سەربازی و رێگەی گفتوگۆ بووە، بۆیە ئەگەر ترامپ گفتوگۆ رابگرێت، ئەوا تاڵیبانیش رێگەچارەی سەربازیی دژی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستاندا دەگرێتەوەبەر.
زەبیحوڵڵا موجاهید دوپاتیشیكردوەتەوە، واشنتۆن لە بڕیاری راگرتنی گفتوگۆكان پەشیماندەبێتەوە.
دووشەممەی رابردو دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری دا گفتوگۆكانی نێوان وڵاتەكەی و بزوتنەوەی تاڵیبان بۆ گەیشتن بە ئاشتی رابگرێت، ئەوەش دوای ئەوەی تاڵیبان دانی بەوەدا نا لەپشت تەقینەوەكەی پێنجشەممەی رابردووی كابولی پایتەختی ئەفغانستانەوە بووە، كە بەهۆیەوە سەربازێكی ئەمریكی كوژرا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group