كەركوك... راكان جبوری فەرمانێك لەدژی فەرمانبەران دەردەكات

10/09/2019
راكان جبووری پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت

نەوا
پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت لێدوانی رۆژنامەنوسی و پێدانی زانیاری بەدەزگاكانی راگەیاندن لە تەواوی فەرمانبەران قەدەغە دەكات.
راكان جبووری، پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت بەنوسراوێكی فەرمی كە ئاراستەی سەرجەم فەرمانگەو یەكە ئیدارییەكانی ئەو پارێزگایە كراوە لێدوانی رۆژنامەنوسی و پێدانی زانیاری بە دەزگاكانی راگەیاندن لەلایەن تەواوی فەرمانبەرانەوە قەدەغە كردووە.
لەنوسراوەكەی راكان جبوری-دا جەختكراوەتەوە، تەنیا ئەو كەسانە دەتوانن لێدوانی رۆژنامەوانی و زانیاری بە میدیاكان بدەن، كە لەلایەن ئیدارەی پارێزگاوە بۆ ئەو مەبەستە دەستنیشانكراون.
هەروەها پارێزگاری كەركووك بەوەكالەت رایگەیاندووە، هەر كەسێك سەرپێچی ئەو فەرمانە بكات، سزا دەدرێت و رێككاری تایبەت بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group