كۆریای باكوور دوو مووشەكی تاقیكردەوە

7 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا
حكومەتی كۆریای باشوور رایگەیاند: سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە، كۆریای باكوور دوو مووشەكی بە ئاڕاستەی دەریای خۆرهەڵات هەڵداوە.
لەوبارەیەوە سوپا سالاری كۆریای باشوور رایگەیاندووە: مووشەكەكان نەناسراو بوون و لە هەرێمی  بیونگ ئانی باشوور بە ئاڕاستەی دەریای خۆرهەڵات هەڵدراون.
رونیشیكردەوە، سوپای وڵاتەكەی بەچڕی چاودێریی رەوشەكەو ئەگەری تاقیكردنەوەی مووشەكی تر لەلایەن كۆریای باكوورەوە دەكات.
هەروەها سوپای كۆریای باشوور لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، هەواڵگریی كۆریای باشوور و ئەمریكا لێكۆڵینەوە لەبارەی مووشەكەكانی كۆریای باكوور وردەكارییەكانیان دەكەن.
تاقیكردنەوەی ئەو دوو موشەكە لەلایەن كۆریای باكورەوە تەنها یەك رۆژ دوای ئەوە دێت كە بەرپرسانی پیونگ یانگ ئاشكرایانكردبوو، لەلایەن واشنتۆنەوە بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی داماڵینی نیمچە دورگەی كۆریا لە چەكی ئەتۆمی ئاگادار كراونەتەوە و ئەوانیش پێشوازیان لەو داوایەی ئەمریكا كردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group