نه‌وا
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێك بۆ حزبه كوردستانییه‌كان ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر بۆ یه‌كده‌نگیی لایه‌نه‌كان بێت كارێكی باشه، به‌ڵام ده‌ستوه‌رنه‌داته كاروباره‌كانی دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانه‌وه".
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پشكی یه‌كێتی، به ده‌نگی ئه‌مریكای وتوه، هیچ زانیاریی له‌سه‌ر پرسی دروستكردنی ئه‌نجومه‌نێكی باڵا بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان نییه. به‌ڵام ده‌ڵێت "له هه‌رێمی كوردستاندا سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، په‌رله‌مان و حكومه‌ت هه‌یه، هه‌ریه‌كه كاری خۆی هه‌یه و له بواری خۆیدا كارده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نێك دروست ببێت، كه ده‌ستی حكومه‌ت و په‌رله‌مان ببه‌ستێت و ده‌ستوه‌ربداته كاروباری ئه‌و سێ دامه‌زراوه شه‌رعییه، ئه‌وا پێمان باش نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نێك بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كان و یه‌كڕیزی و كۆده‌نگی، پێمان باشه ئه‌نجومه‌نێكی له‌و شێوه‌یه هه‌بێت و ده‌نگی كورد به هه‌موو دنیا بگه‌یه‌نن".
له‌باره‌ی سه‌ركردایه‌تییكردنی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش له ئه‌گه‌ری پێكهێنانیدا، جێگره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم په‌سنی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی كردوه و وتویه‌تی "ئه‌گه‌ر بڕوانینه رابردو، كه به‌ڕه‌حمه‌ت بێت جه‌نابی مام جه‌لال له‌گه‌ڵ كاك مه‌سعود له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دا بوون، توانیبویان رۆڵێكی باشیان هه‌بێت له‌كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كه جه‌نابی مام جه‌لال كۆچی دوایی كردووه هه‌ر جه‌نابی كاك مه‌سعود ماوه، جه‌نابی كاك مه‌سعود ده‌توانێت هه‌ستێت به‌و كاره".