نه‌وا
چین سێ مانگی ده‌ستكردی چاودێری ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد كه دووانیان بچووك و دانه‌یه‌كیان گه‌وره‌یه.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵیی شینخوا، مانگه ده‌ستكرده گه‌وره‌كه له ناوه‌ندی هه‌ڵدانی مانگی ده‌ستكردی تایوهن له هه‌رێمی شانشی-یه‌وه به رۆكێت به‌ره‌و خولگه‌كه‌ی ره‌وانه كراوه.
دوو مانگه ده‌ستكرده بچووكهیش كه كێشیان ١٦ كیلۆگرام ده‌بێت و له لایه‌ن دوو كۆمپانیای تایبه‌ته‌وه دروستكراون، به مه‌به‌ستی چاودێریكردنی ئاووهه‌وای جه‌مسه‌ره‌كان به‌كارده‌هێنرێن.
هه‌ردوو مانگه ده‌ستكرده‌كه ته‌مه‌نیان ساڵێك ده‌بێت و زانیاری كۆده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر پله‌كانی گه‌رمی ئاوه‌كانی ناوچه‌ی جه‌مسه‌ر و ده‌ورووبه‌ری، هاوكات له‌سه‌ر گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وای جیهانیش زانیارییه‌كان كۆده‌كه‌نه‌وه.