هۆشداری لەوەڵامدانەوە هێرشی دامەزراوە نەوتییەكانی سعودیە دەدرێت

17/09/2019 جیهان

نەوا
كۆمی نایدۆ ئەمینداری گشتی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هۆشداری لەوەڵامدانەوەی هێرشی سەر دامەزراوە نەوتیەكانی سعودیە دەدات و دەڵێت، وەڵامدانەوە دەبێتەهۆی زیاتركردنی نەهامەتیەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
نایدۆ لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس ئاماژەی بەوەداوە، پێویستە دەستبەجێ‌ ئەمریكا لە خوێنڕشتن بوەستێت و هەر قسەیەك لەسەر دەستوەردانی سەربازی جگە لە ئاڵۆزتركردنی بارودۆخەكە سودی تری نییە.
وتیشی "پێویستە جیهان هەوڵی زیاتر بدات بۆ كۆتاییهێنان بە توندوتیژی وێرانكەر لە یەمەن، كە بەسەركردایەتی سعودیە هەڵمەتی ئاسمانی دژی پێگەكانی حوسیەكان بەردەوامە، پێویست بوو ئەو توندوتیژیە دژی هاووڵاتیان و بۆردومانی نەخۆشخانەكان و تێكدانی ژێرخانی ئاو و چەندین بابەتی تر بە ئیرادەیەكی سیاسی بوەستێنرایە، بەڵام بەداخەوە وادیارە ئەو حكومەتانەی لەگەڵ ئەمریكا هاوپەیمانن وەك سعودیە لە سزا رزگاریان دەبێت".
هۆشداریش دەدات لەدوبارەبونەوەی ئەنجامی داگیركاری عیراق لەساڵی 2003، كە ئەو كارەساتەی ئێستای دروستكرد نەك تەنها لە عیراق بەڵكو لە وڵاتانی دەوروبەریشی.
لەچەند رۆژی رابردوو لەرێگەی چەند فڕۆكەیەكی درۆنەوە هێرشكرایەسەر گەورەترین دامەزراوەی نەوتی جیهان كە لەسعودیەیە و بەهۆی ئەوەش نرخی نەوتی خاو بەرزبویەوە، پێشتریش ئیدارەی ئەمریكا رایگەیاندبوو دەزانن كێیەو وەڵامدانەوەی ئەو لایەنە پەیوەندی بە هەڵوێستی سعودیەوە دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group