نه‌وا
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك "هه‌سه‌ده" له‌چوارچێوه‌ی شه‌ڕی دژی داعشدا هاوكاریه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ری هێرشی داگیركه‌ری بۆسه‌ر باكوری سوریا كه‌مه".
كریس مایه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی شه‌ڕی دژی داعش له وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له‌چوارچێوه‌ی شه‌ڕی دژی چه‌كدارانی داعشدا هاوكاریه‌كانی بۆ هه‌سه‌ده به‌رده‌وامه و چه‌كیان بۆ ده‌نێرێت، زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ش، به توركیا راده‌گه‌یه‌نرێت.
وتیشی "كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" له سنوره‌كان بۆشایی ئه‌منی دروستده‌كات و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كی له‌و جۆره، پێویسته له‌گه‌ڵ توركیا دانوستان بكرێت".
سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیاش له‌سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كه ده‌ڵێت "له‌گه‌ڵ توركیا ده‌ستمان به گه‌ڕانی هاوبه‌ش كردوه و ئامانجیشمان رێگریكردنه له هه‌ر هێرشێكی كتوپڕ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری هێرشی توركیا بۆسه‌ر سوریا كه‌مبوه‌ته‌وه".
مایه‌ر له كۆتایی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، میكانیزمی ئه‌منی له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر سنوره‌كان دروستكراوه و له‌هه‌مانكاتدا میكانیزمه‌كه بۆ پاراستنی هه‌سه‌ده‌یه و وتی "نامانه‌وێت له شه‌ڕی دژی داعشدا، بابه‌تی نوێ تاقیبكه‌ینه‌وه".