نه‌وا
حكومه‌تی ئیمارات بڕیاری دا بچێته نێو هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی پاراستنی ئاسایشی كه‌شتیوانی له ناوچه‌ی كه‌نداو.
ئه‌مڕۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئیمارات (وام) بڵاویكرده‌وه، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی بڕیاری داوه بچێته نێو هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی پاراستنی ئاسایشی كه‌شتیوانی له كه‌نداو، كه له‌مانگی 7ی رابردو له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه راگه‌یه‌ندرا بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاوه‌كانی كه‌نداو.
دوێنێش سعودیه به‌هه‌مانشێوه بڕیاری دا بچێته نێو هاوپه‌یمانێتیی پاراستنی ئاسایشی كه‌شتیوانیی له كه‌نداو، ئه‌مه‌ش دوای هێرشه‌كانی سه‌ر كۆگا نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆ.
هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی پاراستنی ئاسایشی كه‌شتیوانیی له كه‌نداو كارده‌كات بۆ پاراستنی ئاسایشی كه‌شتیوانی له گه‌روه‌كانی هورمز و باب المندب و ده‌ریای عومان و كه‌نداوی عه‌ره‌بی.