بەڤیدیۆ..هەورە بروسكە لە ژمارەیەك یاریزانان دەدات

19/09/2019 وەرزش

نەوا
ژمارەیەك یاریزان لە كاتی یاریكردندا هەورەبروسكە لێیان دەدات و دووانیان رەوانەی نەخۆشخانە دەكرێن.
بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی بڵاوكراوەتەوە، لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی تۆپی پێی نێوان زانكۆكان لە جامایكا، هەورە بروسكە لە یاریزانان دەدات و بە پەلە دووانیان رەوانەی نەخۆشخانە دەكرێن.
گرتە ڤیدیۆییەكە لەلایەن هاندەرێكی نێو یاریگاوە تۆماركراوە و ئاماژە بەوە دەدات، كە یارییەكە لەنێوان هەردوو زانكۆی ولمەرز بۆیز و كۆلێژی جامایكا بەڕێوەدەچێت و لە خولەكی 82دا تیشكی هەورە بروسكەكە دەردەكەوێت و دەستبەجێ دوو یاریزانیان دەكەون.
بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵی جامایكا، تائێستا یەكێك لە دوو یاریزانەكە لە نەخۆشخانەدا ماوە و چارەسەری پزیشكی وەردەگرێت، چونكە ناتوانێت بەشی چەپی جەستەی بجوڵێنێت، ئەوی دیكەیان چاكبۆتەوە و نەخۆشخانەی بەجێهێشتوە.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group