گەشتی دەرەوەی وڵات لە مامۆستایان قەدەغە دەكرێت

23/09/2019

نەوا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە لەژێر ڕۆشنایی نووسراوی وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بە قەدەغە كردنی پێدانی مۆڵەتی گەشتكردنی مامۆستایان بۆ دەرەوەی هەرێم تا بەرواری 30/6/2020.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە لە نووسراوەكەدا، ئاماژەی بەوەكردووە، كە مامۆستا مافی ڕێگەپێدانی هەیە بۆ گەشتكردن بۆ دەرەوەی هەرێم لە بەرواری (1/7) بۆ (30/8)ی هەموو ساڵێك. جەختیشیكردۆتەوە، كە لەبەرواری (1/ 9) تا بەرواری (30/6)ی هەموو ساڵێك مامۆستایان مافی وەرگرتنی مۆڵەتی ئاساییان هەیە بۆ ناوەوەی هەرێم بەپێی ڕێنمایی نەوەك بۆ دەرەوەی هەرێم.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group