رەنگە لیڤەرپوڵ لە جامی "كاراباو" دەربكرێت

28/09/2019 وەرزش

نەوا
بەهۆی هەڵەیەكەوە ئەگەری هەیە یانەی لیڤەرپوڵ لە جامی یەكێتیی پیشەگەرانی ئینگلیزی "كاراباو" دوربخرێتەوە.
رۆژنامەی "ئینیپێندنت"ی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە، لیڤەرپوڵ لەیاری پێشوی بەرانبەر میڵتۆن كینز دۆنز یاریزانێكی لاوی ئیسپانی بەناوی پێدرۆ شیریفیلا تەمەن 22 ساڵ بەشداری پێكردوە، كە لەگەڵ مەرجەكانی جامەكەدا نەگونجاوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەكە، ئەگەری هەیە بەهۆی ئەو هەڵەیەوە لیڤەرپوڵ لە جامەكە دوربخرێتەوە، چونكە یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا ئەوەی كردوە بەمەرج هەر یاریزانێك ناوی تۆمار دەكرێت یان یاریزانێكی بیانی پێویستە رێپێدانی نێودەوڵەتی هەبێت، ئەو یاریزانەش وەرزی پێشوو بەخواستن لە خولی ئیسپانی بوە و لە كاتی گەڕانەوەی رێپێدانی نوێنەكراوەتەوە.
لای خۆیشیەوە یانە ئینگلیزییەكە ئاشكرایكردوە، ئەوە دەزانن ئەو یاریزانە كێشەی لەسەرە و تا چارەسەركردنی ئەو كێشەیە لەوبارەیەوە لێدوان نادەن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group