جێگرەوەی ڤاڵڤێردی ئامادەیە

04/10/2019 وەرزش

نەوا
پاش دابەزینی ئاستی تیپی تۆپی پێی یانەی بەرشەلۆنە، باس لەوەدەكرێت، كە ئیدارەی یانەكە بیر لە گۆڕینی ئیرنستۆ ڤالڤێردی راهێنەر دەكاتەوە.
رۆژنامەی "as"ی ئیسپانی راپۆرتێكی لەوبارەیەوە ئامادەكردوە و باس لەوەدەكات، كە تۆڕی تەلەفزیۆنی "تی.ئێن.تی سپۆرتس"ی ئەرجەنتینی ئاشكرایكردوە، یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ مارسیلۆ گایاردۆی راهێنەری یانەی ریڤەرپلەیتی ئەرجەنتینی واژو بكات و شوێنی ڤالڤێردی بگرێتەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشكردوە، كە گایاردۆ هیچ وەڵامێكی یانە كەتەلۆنییەكەی نەداوەتەوە، چونكە هەموو تەركیزی لە ئێستادا لای یاری گەڕانەوەی نیوەی كۆتایی جامی لیبەرتادۆریسی ئەمریكای لاتینە، كە یاری چونی بردۆتەوە و دەیەوێت تیمەكەی بگەیەنێتە یاری كۆتایی.
بەرشەلۆنە لەم وەرزەدا ئاستی باش نییە و لە یارییەكاندا لاوازی و خراپی زیاتر دەركەوتوە و هۆكارەكەشی بۆ ڤالڤێردی راهێنەر دەگەڕێنرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group