نه‌وا
حكومه‌تى هۆڵه‌ندى بڕیاری دا ناوى وڵاته‌كه‌ى بگۆڕێت، چونكه پێیوایه ئه‌و ناوه وێنه‌یه‌كى خراپى هه‌یه له‌بیره‌وه‌ریدا و تائێستاش ناوه نوێیه‌كه ئاشكرانه‌كراوه.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى هۆڵه‌ندا بڵاویانكردوه‌ته‌وه، حكومه‌تى وڵاته‌كه بڕیاری داوه ناوى وڵاته‌كه بگۆڕێت، چونكه ناوى ئێستا له‌گوێى گه‌شتیاراندا نزیكه له ناوى ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه، هه‌روه‌ها ناوچه‌ى "رێد لات سترات"ی شارى ئه‌مستردامیش به‌بیرده‌هێنێته‌وه، كه ناوچه‌یه‌كى ناسراوه به‌كارى له‌شفرۆشى.
تائێستا ناوه نوێیه‌كه ئاشكرانه‌كراوه و ده‌سه‌ڵاتداران ده‌یانه‌وێت له بۆنه‌یه‌كى گرنگى وه‌ك پێشبڕكێكانى "یۆرۆڤیژنى 2020" یان له رێگه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى وڵاته‌كه‌وه رابگه‌یه‌نرێت.
ناوى هۆڵه‌ندا (Holland) به ماناى "زه‌وى ته‌خت" دێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى زیاتر له‌نیوه‌ى خاكه‌كه‌ى له‌ژێر ئاستى ده‌ریاوه‌یه، له‌ساڵى 1815 وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى فه‌رمى راگه‌یه‌ندراو ناوى "هۆڵه‌ندا"ى لێ‌نرا، له به‌شێك له‌ناوچه‌كانى ئه‌و وڵاته ناوى (نێده‌رلاند Nederland) به‌كارده‌هێنرێت، كه هه‌ر به‌ناماى "زه‌وى ته‌خت" دێت.