پەرلەمانتارێكی كورد هۆكاری دواخستنی سەردانی شاندێكی هەرێم بۆ بەغدا روندەكاتەوە

08/10/2019 عێراق

نەوا
ئیدریس شەعبان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكرد، سەردانی شاندی كوردستان بۆ بەغدا بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە بۆ كاتێكی دیكە دواخراوە.
ئیدریس شەعبان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەو سەردانەی بڕیاربوو ئەمڕۆ شاندی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی خالید شوانی وەزیری هەرێم ئەنجامی بدات و لە بەغدا گفتوگۆ بكەن، بۆ كاتێكی دیكە دواخراوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەئێستادا حكومەت و پەرلەمانی عیراق بە خۆپیشاندانەكان و دەرئەنجامەكەیەوە سەرقاڵن، هەر بۆیە سەردانەكە دواخراوە.
ئەو پەرلەمانتارە رونیشیكردوەتەوە، بڕیابوو سەردانەكە بۆ بەردەوامی ئەو گفتوگۆیانە بێت، كە لەنێوان هەرێم و بەغدا لەسەر دۆسێی نەوت و بودجە دەستیپێكردوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group