نه‌وا
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌ڵێت "كورده‌كان له جه‌نگى دووه‌می جیهاندا و له دابه‌زینی نۆرماندى هاوكارییان نه‌كردین، به‌ڵكو ئه‌وان شه‌ڕ بۆ خاكه‌كه‌ى خۆیان ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش پاره‌مان بۆ خاكه‌كه‌ى ئه‌وان خه‌رجكرد".
دۆناڵد ترامپ له پرێس كۆنفرانسێكدا سه‌باره‌ت به هێرشى توركیا و ده‌نگۆى جێهێشتنى كورد به‌ته‌نها، كه به هاوپه‌یمانى سه‌ره‌كى ئه‌مریكا ده‌ناسرێت وتى "وتارێكم خوێنده‌وه زۆر به‌هێز بوو، كه ده‌ڵێت كورد له جه‌نگى دووه‌می جیهاندا یارمه‌تیان نه‌داین، ئه‌وان له دابه‌زینی "نۆرماندى" یارمه‌تییان نه‌داین، كه‌واته ئه‌وان له‌پێناو خاكى خۆیاندا شه‌ڕ ده‌كه‌ن و ئێمه پاره‌مان بۆ خاكه‌كه‌ى ئه‌وان خه‌رجكرد".
سه‌رۆكى ئه‌مریكا رونیشیكردوه‌ته‌وه، به‌و شێوه‌یه ته‌ماشا ناكات، كه كوردیان جێهێشتبێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاره‌یه‌كى زۆریان بۆ كورد خه‌رجكردوه و هاوكارییان كردون له جبه‌خانه و چه‌ك، وتیشی "ئێمه كوردمان خۆشده‌وێت".
جێى باسه، له‌ئێستادا هێرشى سوپاى توركیا و گروپه چه‌كداریه سوریه‌كانى سه‌ربه ئه‌نقه‌ره بۆسه‌ر رۆژئاواى كوردستان له‌دوێنێوه به‌رده‌وامه و سوپاى ئه‌مریكاش له‌ناوچه‌كه‌دا كشاوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ى جیهانى دروستكردوه و مه‌ترسى دوباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش ده‌كرێت.