روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ: هێرش كرایە سەر سەرێ كانی
    10/10/2019 جیهان    
     
    
     
    
   نەوا
روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، میلیشیاكانی هاوپەیمانی توركیا لە سێ قۆڵەوە دەستیان بە هێرشكردن بۆ سەر سەرێ كانی كردووە.
روونیشی كردووەتەوە، لە میحوەرەكانی تەل حلف و پیشەسازی، دێرباسییە و رێگەی سەرەكیی حەسەكە - سەرێ كانییەوە هێرشەكە دەستی پێ كردووە و هێزەكانی سوریای دیموكرات بە توندی بەرپەرچی هێرشەكان دەدەنەوە.
روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەشداوە، بۆردوومانی چڕی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دەكرێت و فڕۆكە جەنگییەكان بە ئاسمانی ناوچەكەدا دەسووڕێنەوە.