نه‌وا
میشێل یوفا جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌وروپا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌رى هه‌یه شه‌ره‌فى ئه‌نجامدانى یارى كۆتایى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا، كه بڕیاره له‌شارى ئیستانبوڵی توركیا به‌ڕێوه‌بچێت، له‌و وڵاته بسه‌نرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى جیهان بڵاویانكردوه‌ته‌وه، به‌هۆی هێرشی توركیا بۆسه‌ر باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا، گوشاره‌كانی سه‌ر به‌رپرسانى یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌وروپا له‌زیادبوندایه بۆئه‌وه‌ی یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ به‌و وڵاته نه‌درێت.
هه‌روه‌ها به‌هۆى ئه‌نجامدانى سڵاوى سه‌ربازى بۆ سوپاكه‌یان، ره‌خنه‌كانیش له‌سه‌ر یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی توركیا زیادى كردوه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا یانه‌ى سانت پاوڵى ئه‌ڵمانى یه‌كێك له یاریزانه توركه‌كانى به‌ناوى "سینك شاهین" ده‌ركردوه، چونكه پشتگیرى بۆ سوپاى توركیا نیشانداوه.
لاى خۆیشیه‌وه به‌رپرسێكى باڵاى یوفا به ماڵپه‌ڕی تۆتۆ میركاتۆى ئیتاڵى وتوه "رۆڵى خۆمان وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كى وه‌رزشى سه‌ربه‌خۆ ده‌پارێزین، به‌ڵام ناتوانین نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و یه‌كێتى ئه‌وروپا و ده‌وڵه‌تان و كه‌سایه‌تییه دیپلۆماسیه‌كان و باڵیۆزه‌كان و دامه‌زراوه سیاسیه‌كان پشتگوێ بخه‌ین، ئه‌گه‌رى هه‌یه یارى كۆتایى جامپیۆنزلیگ بگوازینه‌وه یاریگایه‌كى تر‌ى ئه‌وروپاو یویفا و سه‌رۆكه‌كه‌ى و لیژنه‌ى جێبه‌جێكاریش له‌وباره‌یه‌وه بڕیارێكى هاوبه‌ش ده‌ده‌ن".
لاى خۆیشیه‌وه میشێل یوفا جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌وروپا "یویفا" ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، ئه‌گه‌رى هه‌یه شه‌ره‌فى ئه‌نجامدانى یارى كۆتایى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا "چامپیۆنزلیگ" له توركیا بسه‌ننه‌وه.