حەشدی شەعبی رەتیدەكاتەوە بە قەناس تەقەی لە خۆپیشاندەران كردبێت

18/10/2019 عێراق

نەوا
بەڕێوەبەرێتی ئاسایشی سەربە حەشدی شەعبی رەتیدەكاتەوە هێزەكانیان بە قەناس تەقەیان لە خۆپیشاندەران كردبێت.
بەڕیوەبەرێتی ئاسایشی سەربە حەشدی شەعی لە عیراق بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: میدیاكانی خۆرئاوا زانیاریی بێ بنەمایان سەبارەت بە كوشتنی خۆپیشاندەران بە چەكی قەناس بڵاوكردوەتەوە، بەڵام ئەو زانیارییانە راست نین.
حەشدی شەعبی رایگەیاندوە كە بەهیچ جۆرێك دەستیان لە خۆپیشاندانەكان وەرنەداوە و تەنها بارەگا فەرمییەكانیان لە هەڕەشە دەرەكییەكان پاراستووە.
لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەم خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە شارەزانی ناوەڕاست و باشوری عیراق لەدژی بێكاری و گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری بەڕێوەچوو و بەهۆیەوە زیاتر لە 100 خۆپیشاندەر كوژران و سەدانی دیكەش برینداربوون و بەشێك لە بەرپرسان و میدیاكان باس لەوەدەكەن بە قەناس تەقە لە خۆپیشاندەران كراوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group