"داواكاری فراكسیۆنە سیاسییەكان بۆ چاكسازی جدی، هیچ سودێكی نییە"

20/10/2019 عێراق

نەوا
غازی فەیسەڵ راوێژكاری ناوەندی عیراقی بۆ لێكۆڵینەوە ستراتیژەكان دەڵێت، داواكاری فراكسیۆنە سیاسییەكان بۆ چاكسازیی جدی، هیچ سودێكی نییە، چونكە چاكسازی پێویستی بە گۆڕانكاری دەستوری هەیە".
غازی فەیسەڵ لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە، داواكاری فراكسیۆنە سیاسییەكان بۆ ئەنجامدانی چاكسازی هیچ سودێكی نییە، هەروەها كاردانەوەی حكومەت بۆ داواكاریەكان بەپێی قەبارەی تەنگژەكان نییە.
باسی لەوەشكرد، راپۆرتە نێودەوڵەتیەكان شكستی سیستمی سیاسی عیراقیان سەلماندوە، سەرەڕای ئەوەش لە لیستی وڵاتە گەندەڵ و پڕ تاوانەكاندا لە ریزبەندیەكانی پێشەوەدایە.
راوێَژكاری ناوەندی عیراقی بۆ لێكۆڵینەوە ستراتیژەكان تەئكیدیش دەكاتەوە، چاكسازی لە عیراقدا پێویستی بە گۆڕانكاری دەستوری هەیە.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group