بەها ئەعرەجی: دەستلەكاركێشانەوەی حكومەت لەم بارودۆخەدا چارەسەر نییە

21/10/2019 عێراق

نەوا
بەها ئەعرەجی جێگری سەرۆك وەزیرانی پێشوی عیراق دەڵێت "دەستلەكاركێشانەوەی حكومەت لەم بارودۆخەی ئێستادا چارەسەر نییە و تەنها تەنگژەكان ئاڵۆزتر دەكەن".
ئەعرەجی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا جەخت لەوەدەكاتەوە، كە پێویستە سەرجەم كوتلە سیاسییەكان بەرپرسیارێتی قۆناغی پێشتر بگرنەئەستۆ و لەگەڵ گەلی عیراقیدا راستگۆبن.
وتیشی "دەستلەكاركێشانەوەی حكومەت لەم بارودۆخەدا چارەسەر نییە، بەڵكو تەنگژەكان ئاڵۆزتر دەكەن". داواش دەكات دەرفەتێكی دیكە بدرێت بەسەرۆك وەزیران بۆئەوەی گۆڕانكاری گەورەی وزاری بەبێ‌ دەستوەردان ئەنجام بدات.
جێگری سەرۆك وەزیرانی پێشوی عیراق رونیشیدەكاتەوە، ئەو دەرفەتە لەبەرانبەر بەڵێندان دەبێت بۆ ئەنجامدانی چاكسازی لەماوەیەكی دیاریكراودا.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group