بەشار ئەسەد: ئەردۆغان پێشتر نەوت و كارگەكان و گەنمی دەدزی، ئێستاش خاك دەدزێت

پێش 4 هەفتە جیهان

نەوا
بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بە دز وەسفدەكات و دەڵێت "پێشتر نەوت و كارگەكان و گەنمی دزی، ئێستاش دەیەوێت خاك بدزێت".
بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا سەردانێكی مەیدانیی بۆ دەوروبەری ئیدلب كرد و سەربازانی وڵاتەكەی بەسەركردەوە، لەوێش رایگەیاند، تەواوی ناوچە سورییەكان هەمان گرنگییان هەیە، بەڵام دۆخی سەربازیی سەرزەوی ئەولەویەتەكان دەستنیشان دەكات.
سەرۆكی سوریا وتیشی "كاتێك دوچاری هێرش و دزی دەبیتەوە، پێویستە پێكەوە بوەستین و هەماهەنگی لەنێوانماندا هەبێت، بۆیە یەكەم كار كە كردمان دوای هێرشەكەی باكوری سوریا، پەیوەندیكردن بوو بە هێزە سیاسی و سەربازییە جیاوازەكانەوە و پێمانراگەیاندن ئامادەین پشتگیریی هەر لایەنێك بكەین كە بەرگری بكات، ئەو بڕیارەشمان سیاسی نییە، بەڵكو ئەركێكی دەستوری و نیشتمانیی بو".
بەشار ئەسەد، رەجەب تەیب ئەردۆغان-یشی بە دز وەسفكرد و وتی "پێشتر نەوت و كارگەكان و گەنمی دزی، ئێستاش دەیەوێت خاك بدزێت".


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group